محل تبلیغات شما

خەیاڵی فڕین هەردەم لە سەرم دا

    فڕین بەرەو ئاسوی بوری تەماوی،

    بەرەو ڕێگایەکی ون.

    باڵ دەگرم.

    بەناو زەریای ئاسمان

    به سەر خۆڵەمێشی ئارزوکان

    باڵ دەگرم.

    تیکەڵ بە هەناسەی شینی باران

    دوراودوری تارای سپی چیاکان

    باڵ دەگرم.

    دەست لە ناو دەستی تەزیووی سەرما

    ئامەز بە ئامەزی تینووی ڕەشەبا

    باڵ دەگرم.

    بێخەبەر و گێژ لە شەڕی خەنجەرەکان

    بێدەنگ و مات لە برینی قووڵی لەش ساردەکان

    دەرومو باڵ دەدەم.

    لەناو دەستەکم پەتەکی سوور

    لە ناو دەستەکم چڵه نێرگزکی سیس

    باڵ دەدەم.

    کوڵە قورسە پڕ لە تۆڵەکەم نابەم

    سووک دەرومو لە ڕەگا ئاوڕ نادەم

    باڵ دەدەم.

    ڕەنگ هەڵو بە سەر تاشەبردەکان

    ڕەنگ پەپوولە بە سەر باخەکان

    باڵ دەدەم.

    منو هەور هاوڕێ دێرینن

    بڵام ماوەیەکی زۆرە خۆر نابینین

    #خاڵەند

    ٢٧١٨.٨.١١

    هزینه رسیدن به هدف !!

    بۆ خوێندکارانی علوم تحقیقات

    فڕین (پێداچوونەوەی دوو)

    باڵ ,لە ,بە ,دەگرم ,دەدەم ,فڕین ,باڵ دەگرم ,باڵ دەدەم ,لە ناو ,بە سەر ,قورسە پڕ

    مشخصات

    برترین جستجو ها

    آخرین جستجو ها

    the best top2019 highmonseivel روانشناسی و هیپنوتیزم کشکول حاجی اخذ اقامت دائمی اروپا بدنسازی عناوین سردار شهید حسن رحیم آبادی liecilikol .